ئــایــــا هـــه‌میشه‌ نـــوێكــاری

گووگڵ +1 وەڵامێک بۆ Like ی فەیسبووک.

07/06/2011 01:43

 

گووگڵ +1 وەڵامێک بۆ Like ی فەیسبووک.

گوگڵ بەم زوانە ئامرازێکی تری بڵاودەکاتەوە بۆ گشت بەکارهێنەرانی گەرۆکی گوگڵ ئەویش ئامرازی +1 کە وەڵامێکە بۆ Like ی فەیسبووک وە +1 ڕاستەخۆ بەستراوەتەوە بە گەرۆکی یەکەمی ئینتەرنێت.

لەماوەیەکی نزیکدا لەتەنیشت گشت بەستەری ئەنجامێکی گەڕان +1 دادەنرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو بەستەرە، وە ناوی ئەوکەسەش کە کرتەی +...1 ی کردووە هاوپێچ دەبێت لەگەڵ ئەو بەستەرەو هەروەها پیشانی دەدات لە فیدی ناو هەژماری تایبەتی خۆت لە گووگڵ پرۆفایل.

گشت خاوەن ماڵپەرەکانیش دەتوانن لە ماڵپەرەکانیان بەکاری بهێنن بەهەمان شێوازی Like ی فەیسبووک کە ئێستا زیاتر لە ۲ ملیۆن ماڵپەر بەکاری دەبەن و بەردەوام لە زیاد بووندایە.

زانیاری زیاتر لەم ڤیدۆیەدا؛
https://www.youtube.com/watch?v=OAyUNI3_V2c&feature=player_embedded
https://www.youtube.com/watch?v=OAyUNI3_V2c&feature=player_embedded
https://www.youtube.com/watch?v=OAyUNI3_V2c&feature=player_embedded
See more
 
Back

Search site

© 2011 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌ بۆ به‌ڕێوبه‌ر

powred by Halwest